كەسانێك هەن خەون و خەیاڵ بە سمێڵی درێژ و گەورە دەبینن، كە وەك هێمایەكی تایبەت بە خۆیانەوە بەكاریدەهێنن و تەنانەت لەلای خۆشمان ئەو نەریت و دیاردەیە هەیە و بەردەوامە، لەلای پیاوێكی ئەمەریكی ناوی (تشاد رۆبرتس)ە و نزیكەی (18) ساڵە سمێڵ و ردێنی نەتاشیوە، لەگەڵ ئەوەی خولیای گیانداری جاڵجاڵۆكەیە و بۆیە شێوەی سمێڵ و ردێنی كردۆتە شێوەی جاڵجاڵۆكە، كە وەك لاساییكەرەوەی پیاوی جاڵجاڵۆكە بكات و ببێتە یەكێك لە خاوەن سەیرترین سمێڵ و ردێن.