ڤیستیڤاڵی 12 سواری كوردستان

ڤیستیڤاڵی 12 سواری كوردستان
دەشتی هەولێر و ناوچەی كەندێناوەو زورگەزراو جاران و ئێستا بە پارێزەرەو سیمای جوانی فۆلكلۆر و رەسەنایەتی دادەنرێت و هەموو رەگەزەكانی كەلەپوور و داب و نەریتی جارانی هەرماوە، ئەسپسواری و غارغارێن بە ئەسپیش یەكێكە لەو نەریتانە و وەك مۆركێك بۆ كورد و ئەو ناوچەیە، ساڵانە ڤیستیڤاڵ و چالاكیی هەمەچەشن پێشكەش دەكرێت بۆ ئەمساڵیش لە سێیەم رۆژی نەورۆز لەسەر ئەرك و ماندووبوونی سروود بەكر كە خەڵكی ئەو ناوچەیە وەك ساڵانە ڤیستیڤاڵ و نمایشی ئەسپ سوار بەڕێوەچوو، لە ژێر ناوی 12 سوارەی كوردستان كە چەندین چالاكیی هونەری و كەلتوری و فۆلكلۆری لە خۆ گرتبوو جیا لە نمایشكردنی توانای ئەسپسواری و غارغارێن، ئەمەش وەك هەوڵێك بۆ پارێزگاریكردن لە كەلەپور و رەسەنایەتی كوردی.
Top