تۆقەی قژ لە شێوەی گوڵ

تۆقەی قژ لە شێوەی گوڵ
هەر ئێكسسوارێك بەها و جوانییەكی تایبەت بە خۆی هەیە، تەنانەت هەر جۆرێك لە ئێكسسوارەكان كاریگەریی خۆیان دەردەبڕن، مەرج نییە ئێكسسوار تەنیا لەو شوێنە بێ كە دیمەنی دیار بێت، لە هەندێك لایەندا ئێكسسوارەكان بە مەبەستی بەستن و كاری ئامادەكردن بەكاردەهێنرێن، سەرەڕای ئەوەی جوانیی خۆیان بە قەشەنگی دەنوێنن. هەر جوانی ئێكسسوارەكانە دەبێتە هۆكارێك بۆ جوانی و ناسكی ئەو شوێنەی كە لێیدادەنرێت،. جۆرەكانی ئێكسسوار هەریەكە بە پێ جۆر و شێوە و جوانی خۆی رازاوە و جوان دەبێ، بەمەش دەتوانین چەندین جۆری مۆدەكانی ئێكسسوارەكان لە شێوەیەكی بچووكدا كۆ بكەینەوە. جوانترین و خنجیلانەترین جۆرەكانی ئێكسسوار، بریتییە لە تۆقەی قژ،، هەروەها كاری بەستن و رێكخستنی قژ دەكات، گرنگی تۆقەی قژ، بەپێی جوانیی و شێوەیەكەیەتی، كە لەگەڵ شێوەی بەستنی قژەكە خۆی دەنوێنێ و دیمەنێكی رازاوەش دەبەخشێ، زیاتر جوانتر دەبێ كاتێك تۆقەی سەر لە شێوەی گوڵ یان شێوەیەكی دیاریكراو بێت.
Top