كەڵەمستانێ یان كەرەمستانێ
March 30, 2013
رەنگا و ڕەنگ
یارییەكە بەم شێوەیە : (9) كڵاو دەهینێن و ئەنگوستیلەی تیایدا لە ناو یەكێك لەو كڵاوانە دەشێردرێتەوە، دەبێ ببینتەوە و یارەكە وەردەگرێتەوە، یەكەم جار دیتیەوە دەڵێ (چواندنی) واتە دۆزییەوە، (9) خاڵی بۆ حیساب دەكرێ، بۆ كەسی بەرامبەر بۆی هەیە (2) كڵاو ئاشكرا بكات، ئەنگوستیلە دەشێردرێتەوە لەناو دەست و پاشان دەخرێتە ناو یەكێك لەو كڵاوانە، ئەگینا یارییەكە نوێ دەبێتەوە، ئەوەی نەزانێ هەر (9) كڵاوەكە بۆ ئەوەی دیكە دەمێنێتەوە، ئەوەی (100) خاڵ بگرێ، ئەوجە دەستەگوڕ هەیە ئەویش (6) كڵاوە ئەوەی (100) خاڵی هەیە، دەستەگوڵ دادەگرێت و واتە بۆ هەرلایەك (3) بەسێ كڵاو، ئەگەر لەو (3) كڵاوە گرووپی بەرامبەر ببنەوە ئەوە لە (100) خاڵەكە (25) خاڵ كەمدەكرێتەوە، دیسان دادەنگرنەوە و ئەگەر ئەو زانی كڵاویان نەدۆزیەوە، ئەوكاتە ئەوەی (100) خاڵەكەی هەیە، یارییەكە دەباتەوە.
