گۆرانی و بەستە لە كاتی مەشكەژەنین

گۆرانی و بەستە لە كاتی مەشكەژەنین
لەكوردەواریدا بۆهەمووكارێك هۆنراوە و بالۆرەیان وتوە هەركارە و هۆنراوەو ئاوازی خۆی جیابووە بۆساواركوتان و دروێنە و شەنەبا و مەشكەژاندن، لێرەدا دەمانەوێت هۆنراوەو ئاوازی مەشكە ژەنین بەبیری هەموولایەك بهێنینەوە.
هەی مارەبابم مەشكێ هەی رۆح و گیانم مەشكێ
مەشكەم بژن هەورازی كاكە ژنێ دەخوازی
هەی مارەبابم مەشكێ هەی روح و گیانم مەشكێ
مەشكێ بژەن بەپێكە ماست و ئاوی لۆتێكە
لۆی ڕابگرن سێ پێكە هەی مارەبابم مەشكێ
هەی روح و گیانم مەشكێ مەشكەم بژەنن بەدووان
لەبن سێبەری توان كەرەو ڕۆنی بۆڕوان
هەی مارەبابم مەشكێ هەی ڕوح وگیانم مەشكێ
Top