پێشبڕكێ نێوان كوردســـــتان و بەریتانیا

پێشبڕكێ نێوان كوردســـــتان و بەریتانیا
ماوەیەك بەر لە ئێستا، هەواڵی ئەو گەنجەی شاری هەولێرمان بڵاوكردەوە، كە توانیبووی بە دەستێك (15) پیاڵە چا هەڵبگرێت، ئەمەش بووە ریكۆردێك بۆ ئەو گەنجە كوردە، كەچی وادیارە بەریتانییەكان لاساییمان دەكەنەوە لەوەی زۆرترین پەرداخ بە دەستیان هەڵبگرن، ئەمەش لەلایەن (فیلیب ئۆنستۆن)، كە توانی (51) پەرداخ بە دەستێك هەڵبگرێت، ئەمەش بووە گەورەترین ریكۆردی جیهانی لە بواری هەڵگرتنی كەرستە و شت و مەك بە دەستێك، ئەوەش بزانن ئەوەی لای خۆمان پیاڵەكان پڕ چای بوون، بەڵام ئەوەی بەریتانیاكە پەرداخەكانی بەتاڵ بوون، ئەو گەنجەی لای خۆمان لە یەكێك لە چایخانەكانی بازاڕی ئیسكان كار دەكات و ناوی (ئیبراهیم)ە و ماوەیەكی زۆرە چایچییە.
Top