چۆنییەتی رێگەگرتن لە هەڵوەرینی قژ

چۆنییەتی رێگەگرتن لە هەڵوەرینی قژ
زۆربەی خانمان تووشی ئەو گرفتە دەبن، كاتێك دەبینن قژیان هەڵدەوەرێت، ئەمەش لە كاتی خۆشووشتن یان كاركردندا روودەدات، تەنانەت بەشێك لە خانمان، لە قژ هەڵوەرین دەترسن و لەوەی نەوەك بەردەوام بێت، چەندین رێگە چارە هەیە كە وادەكات رێگەبگرێت لە قژ هەڵوەرین كە رێگەی سادە و ساكارن و بەبێ هیچ كێشەیەك یان دەركەوتنی گرفت بۆ قژت، هەنگاوەكانیش لەم چەند خاڵە روون دەكەینەوە :
- هەوڵبدە ئەو جۆرە گیراوەیە دروست بكە كە پێكدێت لە : دانانی مۆز و بڕێك هەنگوین و كەمێك شیر، لەناو ئامێری تێكەڵكەر یان خەلاتە، كە بۆ ماوەی (10) خولەك و دواتر بیخۆرەوە.
- هەوڵبدە زۆرترین ماوە، قژت كراوە بێت و ئەوەندەش نەیبەستیت، چونكە قژ بە بەستن تووشی هەڵوەرین دەبێت، لەبەر ئەوەی ناكەوێتە بەر هەوا و ئۆكسجینیش بۆ خانەكانی سەر ناچێت.
- ئەو جۆرە ڤیتامینانە بخۆ، كە سوودی بۆ قژ هەیە، لەوانە : ڤیتامین (ب) كە لە زۆربەی میوە و سەوزە و برنج و زەیتوون و هەناردا هەیە.
- لە كاتی خۆشووشتندا، هەوڵبدە سەرت بۆ خوارەوە دابهێنیتەوە و پاشان بە پەنجەكانت بە نەرمی ناوەڕاستی پێستی سەرت و بەشی دواوە و پێشەوە بە جوانی بشێلە.
- دوور بكەوە لە ماندووبوون و دوودڵی و كاتی دیاریكراوت هەبێ بۆ نووستن.
Top