داس و داسووكە

داس و  داسووكە
داس بریتییە لە ئامێری دروێنە كردنی دەغڵ و دان و قرشە، بریتییە لە پارچە ئاسنێكی تیژ و كە بە دارێكەوە بەستراوەتەوە و شێوەی ئەو داسە نیو بازنەییە و ئەو شوێنەی لە دار دروست دەكرێت دەكەوێتە ناو دەست، داس لە ئاسن دروست دەكرێت و دەبێ زوو زوو تیژ بكرێتەوە، زیاتر لە ئاسنی پۆڵا دروست دەكرێت تاوەكو بەرگەی كاركردن بگرێت و زۆر بمێنێتەوە، لە كاتی تیژكردنەوەدا، هەندێك رۆن لە داسەكە دەدرێت و بە (هەسان)تیژ دەكرێتەوە، كە لە داسەكە دەدرێت، هەسانیش بریتییە لە جۆرە بەردێك كە بۆ تیژ كردنەوەی داس و داسووكە بەكار دەهێنرێت، هەسان لە جۆرە بەردێك دروست دەكرێت كە جیاوازی لەگەڵ بەردی ئاسایی هەیە، لە كاتی كاركردن یان دروێنەدا، شتێكی دیكە لە دەستی پێچەوانەی دەستی داس و لە پەنجەكان دەدرێت، ئەویش پێدەڵێن : قەیناغ، ئەوەش بریتییە لە چەند پارچەیەكی ئاسنین لە شێوەی پەنجە وایە و لە پەنجەكانی ئەو دەستە دەخرێت، ئەوەی دەغڵ و دانەكەی پێدەگیرێت تاوەكو داسەكە بیبڕێت، قەرەنگیش هەیە، كە بۆ هەڵگرتنی دەغڵ و دان كە لە دوای سەپان هەڵدەگرێتەوە و كۆی دەكاتەوە، سەپانیش ئەو كەسەیە كە كاری دروێنەی دەغڵ و دان دەكات.
Top