كاری جوانكاری بۆ نینۆك و دەست، كارێكی گرنگە و دەبێ گشت خانمان كاری لەسەر بكەن، ئەمەش لە رێگەی ئەو لایەنە دەبێت، كە پێستی دەست و نینۆك، دیمەنی خۆیان ببەخشن و رازاوە بن، لە كاتێكدا، هەر جۆرە ئامادەكارییەك بۆ ئەو لایەنە، دەبێتە رێگەیەكی جوان بۆ پارێزگاری و پاك راگرتنی پێست و نینۆكەكانی دەست، هەر یەكە لە پێستی دەست و نینۆك، دیمەنی خۆیان هەیە، هەرچی پێستە بە ناسكی و رازاوەیی خۆی دەنوێنێت،، شەوانە بەر لە نووستن بە كرێمی نەرمكەرەوە چەور دەكرێت، هەروەها بەیانیانیش بە ئاوێكی پاك دەشۆردرێت، سەبارەت بە نینۆك، ئەویش لە رێگەی دانانی بۆیەكی جوان، یان بڕین و قرتاندنی نینۆك، مایەی جوانییەكی رەها دەبێت، گرنگە بزانین چۆن مامەڵە لەگەڵ پێستی دەست و نینۆكی پەنجە دەكەین، لە كاتێكدا ئەو جۆرە جوانییەی لە دەست ونینۆكەكاندا هەیە، لە بەشەكانی دیكەی جەستەدا نییە، بەهۆی ئەوەی نینۆك و دەست هەردەم لەبەرچاون و بەبێ هیچ لایەنێكی دیكە، جوانی و درەوشاوییان هەیە، لە كاتێكدا دەتوانین ئەو جۆرە جوانییە لە پێستێكی نەرم و نینۆكێكی بۆیەكراوی جواندا بەدی بكەین.