شێـتەكان و سەرسامەكانی تاتۆ لە جیهاندا زۆرن، هەیە بە رێژەیەكی كەم جەستەی تاتۆ دەكات، هەیە بە شێوەیەكی زۆر جەستەی لە تاتۆ هەڵدەهێنێت، ئەمەش وەك كارێكی سەرسام یان سەرنجڕاكیش ئەو كارە دەكەن، ئەگەر چی ئەو پیاوە خاوەن چەندەها منداڵە و ناهێڵێت، هیچ كام لە منداڵەكانی كاری تاتۆ بكەن، كەچی خۆی لە تاتۆ هەڵهێناوە و سەرتاپای جەستەی بە تاتۆ كووتراوە. (ئەندری ماینكۆ)، ئەو پیاوە ئەمەریكییەیە، كە بەهۆی سەرسامیی خۆی، تەنانەت سەنتیمەترێكی لە جەستەی نەماوە تاتۆ نەكرێت، بەمەش دەبێتە یەكێك لە سەیرترین حاڵەتەكانی تاتۆ، كە یەكێك بەو رێژەیە تاتۆ بكات و هیچ شوێنێكی جەستەی نەمێنێت.