وەستا عوسمان (حوسەی كەڵەشێر)

وەستا عوسمان (حوسەی كەڵەشێر)
رەنگە حەزی زۆرێكمان بێت، ژەم وخوادنێكی بەتام و لەزەتی تەواو رەسەن و كوردی بخۆین، یان ئەوانەی خولیای خواردنی گۆشتی كەڵەشێرن و لە رۆژگاری ئیمڕۆش رەنگە ئەو ژەمە كەم بێت یان بەردەست نەكەوێت، بەڵام هەر لە دوای كاتژمێر شەشی ئێوارەوە خواردنگەكەی وەستا عوسمانی ناسراو بە حوسەی كەڵەشێر باوەش بۆ هەموو چین و لایەنەكان دەكاتەوە، هەر لە ژێر پردەكەی ناو بازاڕی سلێمانیەوە بۆنی برنجی كوردی و گۆشتی كەڵەشێر دەكەی، ئەوە ماوی (6) شەش ساڵە ئەو خواردنگەیە جیا لە هەموو خورادنگەكانی دیكە، كە لە شەودا رەنگە دابخرێن یان دوای دوانزەی شەو دایبخەن، بەڵام وەستا عوسمان لە شەشی ئێوارەوە تا بەرەبەیان برنجی كوردی بە گۆشتی كەڵەشێر پێشكەش دەكات وەك خۆی بۆ گوڵان گوتی» هەموو پێكهاتەكانی وەك راگەیاندكار و رۆژنامەنووس و مامۆستا و كرێكار و قوتابی و هەموو چین و كەسێك دێنە ئێرەو خۆیان بە خواردنی كوردی تێر دەكەن «سەبارەت بە جۆری كەڵەشێرەكانیش باس لەوە دەكات كە زۆربەی كەڵەشێرە باشەكان بەكاردێن و بەنزیكەیی رۆژانە 200 كەڵەشێر ئامادە دەكات لەگەڵ برنجی كوردی دەنك خڕ كە هەندێك گەنمەشامیشی تێدایە.
Top