وڵاتی چین بەوە ناسراوە كە دەتوانێ هەموو شتێك لاسایی بكاتەوە و تەنانەت دووبارە دروستی بكاتەوە و بە شێوەیەكی جوانتریش، بەهۆی ئەو پێشكەوتنە گەورەی لە گشت بوارەكانی ژیاندا بەدەستی هێناوە. وەكو دەزانین تاوەری (ئیڤل)ی لە شاری پاریسی وڵاتی فەڕەنسایە، ئەو تاوەرە مێژوویەكی كۆنی هەیە و تەنانەت كەس نازانی چۆن دروست كراوە، وەك هەنگاوێكی سەیر و جوان، تاوەكو چیینیەكانیش لە جوانی تاوەری ئیڤل بێبەش نەبن، بۆیە هەڵساون بە دروست كردنی تاوەرێكی هاوشێوەی تاوەری ئیڤل لە شاری (تشۆتشۆ) لە هەرێمی گەبی لە وڵاتی چین دروست كراوە، واتە ئەگەر سەردانی ئەو شوێنە بكەیت هەمان تاوەری ئیڤلی فەڕەنسی لەوێوە دەبینی. ئەو تاوەرەی چین نزیكەی (10) ساڵی خەیاندووە تاوەكو دروست كراوە، تەنانەت چەند مەترێك لە تاوەری ئیڤلی راستەقینە كورتترە.