لەبواری پەرەپێدان بەجۆر و لایەنەكانی ماكیاژ، سەدەها مۆدە و شێوەی تازە هەن كە هەر یەكێك شێوازێكی خۆی هەیە و دەكرێ سوود لەهەر یەك لەم شێوازانە وەربگیرێ، چونكە ماكیاژ ڕۆژانە لەمۆدەی تازەوە دەگەڕێ و تەنانەت لەگەڵ هەر بیركردنەوەیەك دەتوانین مۆدەیەك بەدەست بهێنین. بەڵام گرنگ ئەوەیە، تا چەند ئەو مۆدەیە لەگەڵ نەشونما و شێوازی ڕووخساری خانمان دەگونجێ، یان بتوانین مۆدەیەك دابین بكەین، كە بۆ گشت توێژێك لەخانمان سوودمەند بێ و بتوانن سوود لەو جۆرە ماكیاژە وەربگرن، كە مۆدەیەكی گشتی بێ بەمەستی ئەوەی گشت خانمێك بتوانێ ئەنجامی بدات بۆ ڕووخساری. یەكێك لەو كێشانەی كە خانمان تووشی دەبن ئەویش هەڵبژاردنی چ جۆرە ماكیاژێكە لەڕۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیری، یان ئەو ڕۆژەی تارای سپی لەسەر دەكەن. دەتوانین مۆدەیەكی شایستە هەڵبژێرین كە جێگەی جوانی و ڕازاوەیی بێ، كە مۆدەیەك بێ بۆ گشت خانمان جێگەی جوانی بێ، ئەمەش بەكەڵك وەرگرتن لەپێكهاتەی ماكیاژەكە، كە دیمەنێكی سەرنجڕاكیش و جوانی هەبێ و ڕەنگەكان لەگەڵ یەكتر بگونجێن، ئەویش ئە ماكیاژەیە كە پێهاتووە لە: دانانی ڕەنگێكی نێوان قاوەیی و سپی بۆ ڕەنگی ئەساسی دەم و چاو، دواتر تێكەڵی ڕەنگی ڕەش و وەنەوشەیی بۆ ژێر چاو كە دەبێتە دیمەنێكی سەرنجڕاكێش، هەروەها پشت چاوەكانیش یان سەرەوەی چاو لەڕەنگی پەمەیی بێ، بەمەرجێك بڕێك لەڕەنگی قاوەیی یان وەنەوشەیی لەگەڵ تێكەڵ بكرێ، لەژێر برۆكانیشەوە، دەتوانین ڕەنگێكی بەبریقەی سپی بەكاربهێنین بۆ زیاتر دەرخستنی ڕەنگەكانی ژێر و پشت چاو، هەروەها دەستنیشانكردنی ڕەنگی پەمەیی كاڵ و بەبریقە بۆ لێو، دەبێتە یەكێك لەشایستەترین ڕەنگی ماكیاژ بۆ خانمانی بووك.