چۆنییەتی دروستكردنی گوڵ لەپارچە قوماش

چۆنییەتی دروستكردنی گوڵ لەپارچە قوماش
كاری دەستی یەكێكە لەو بەهرەیەی كە خانمان پێ بەناوبانگن و دەتوانن لەكەرەستەی بچووك و جوان كاری شایستە و ڕازاوە ئەنجام بدەن، كە ئەمەش وادەكات هەر خانمێك بیر لەشتێكی جوان بكاتەوە، بوونی ئێكسسواری گوڵ چ سروشتی بێ یان دەستكرد، لەدیمەنی ماڵدا سیمایەكی جوان دەبەخشێ، كە دەبێتە یەكێك لەو كەرەستانەی جێگەی دیار و بەرچاوی دەبێ. خانمان دەتوانن سوود لەكاری دەستی وەربگرن بۆ دروست كردنی دەستكەگوڵ و تۆپی گوڵ، كە ئەمەش یەكێكە لەو ئێكسسوارانەی كە بەجوانی و ڕازاوەیی لەماڵدا دادەنرێ و دەبێتە یەكێك لەمۆدە جوانەكان، دروستكردنی گوڵ لەقوماش، یەكێكە لەكاری دەستی و خانمان دەتوانن بەئاسانی ئەنجامی بدەن، كە لەكۆتاییدا دیمەنێكی سەرنجڕاكێشی هەیە. ئەمەش دەتوانین لەڕێگەی پارچە قوماشێكی بازنەیی و دواتر لەگەڵ دەرزی وداوەوە بەم چەند هەنگاوەدا بیدرووێنین و بیكەن بەگوڵێكی جوان و ڕازاوە، كە لەهەنگاوەكاندا بەجوانی و بەسانایی ڕوون كراوەتەوە و دەكرێ گشت خانمێك سوود لەو بەهرەیە وەربگرێ و چەندین گوڵی جوان بەم ڕێگە ئاسانە دروست بكات و لەماڵیشدا دابنرێ.
Top