گەشانەوەو جوانی ئێكسسواری كریستاڵیی

گەشانەوەو جوانی ئێكسسواری كریستاڵیی
جوانی و ڕازاوەیی لەگەڵ ئێكسسواردا جێگەیەكی تایبەتی هەیە لەمۆدەی جوانی و گونجاندنی ئێكسسوارەكان لەگەڵ جلوبەرگ و هەر دیمەنێكی شایستە بەجوانی خانمانەوە، بەمەش دەكرێ جوانی ئێكسسوار ئەگەرچی لەهەر ڕەنگ و شێوەیەك بێ، بەڵام دەبێتە ڕێگەیەك بۆ چەسپاندنی جوانی خۆی، ڕەنگ و شێوەی ئێكسسوار گرنگییەكی ئەوتۆی هەیە، چونكە ئەو ڕەنگ و شێوازە وادەكات كە ئێكسسوارەكە تا چەند تایبەتمەندی یان جوانی خۆی دەسەلمێنێ، جۆرەكانی ئێكسسوار لەچەندین بەشە، لەوانە: كریستال – زیوو –زێڕ- ماددەی سادە، كە ئەوانیش هەر یەكە بەپێ پێویستی و جوانی خۆی دەتوانین سوودیان لێوە وەربگرین، ئەگەرچی جوانی ئێكسسواری زیوو و كریستاڵ لەیەكتر نزیكە، بەڵام هەر یەكە ڕووێكی تایبەت بەخۆی هەیە، چونكە زیوو جوانییەكەی نەرم و هێمنە، بەڵام كریستاڵ زیاتر بەبریقە و زەقە، بۆیە مۆدەی تازە لەئێكسسوار گرنگی دەدەن بەكریستاڵ، چونكە جوانی كریستاڵ جوانییەكی پایە بەرزە و لەو كاتەی دەپۆشرێ دەبێـتە شێوازێك بۆ ڕازاندنەوە و جوانی خۆی دەنوێنێ و بەگەشی دەردەكەوێ. زیاتر ئێكسسوارەكانی كریستاڵ لەملوانكە و گوارە دەوەشێتەوە، كە ئەوانەش تەواوكەری یەكترن تا دیمەنێكی شایستە بەجەستەی خانمان ببەخشن.
Top