ئێكسسوارەكانی تایبەت بەدەست و پەنجە لەرێگەی شێوازێكی خۆیانەوە دەتوانن كاریگەری زیاتر و ڕازاوەتر بەسەر جەستە و پێستدا دیار بكەن، لەگەڵ ئەوەشدا جوانی خۆی لەدەست نادات و بەكراوەیی و شایستەیی دەمێنێتەوە، ئێكسسوار هەرچەندە شێوەی بچووك و نەرم بێ، ئەوەندە دەركەوتنی زیاتر دەبێ و جوانییەكی خنجیلانەش دروست دەكات، ئێكسسوارە كوردییەكانیش وەك مۆدەیەكی كۆن و كلاسیك و یان لەمۆدە تازەكاندا، دیمەنێكی ڕازاوەیان هەیە، ئەو ئێكسسوارانەی لەدەست دەخرێن بریتیین لە: دەستبەند – بازنگ – ئەنگوستیلەو ئەڵقە. هەر یەكە لەوانە، ئەگەر بەو شێوازەی خۆی هەڵبژێردرێ و بپۆشرێ، هەمان ئەو مەبەستە دەردەكەوێنێ لەجوانی خۆیدا، بۆیە دەستبەند، دەبێتە یەكێك لەجوانترین مۆدەكانی ئێكسسواری دەست، كە خۆی لەشێوەی بازنگ دەنوێنێ، بەڵام زیاتر شێوەیەكی ناسكتر و بچووكتر نیشان دەدات، دەست بەندە كۆنەكان و ستایلە تازەكان بەیەكەوە دەتوانن مۆدەیەكی جوان بنەخشێنن لەسەر دەستی خانمان و كچانی كورد.