مێژووی ئوتۆمبێل لەكوردستان و عێراق

مێژووی ئوتۆمبێل لەكوردستان و عێراق
ماوەیەك بەر لەئێستا وێنەیەكی كۆنی یەكەمین ئوتۆمبێلمان بڵاوكردەوە، كە لەلایەن هێزەكانی بەریتانیا لەساڵی (1922) یەكەمین ئوتۆمبێلیان هێنایە عێراق، بەڵام لەو وێنە كۆنە دەبینین كە كوردیش توانیویەتی یەكەمین ئوتۆمبێلی خۆی بهێنێتە كوردستان، ئەوەش لەساڵی 1937، بۆ یەكەمین جار ئوتۆمبێلی هێنایە كوردستان و لەشارۆچكەی شەقڵاوە، لەگەڵ چەندەها خەڵك وێنەیان لەگەڵ ئوتۆمبێلەكە گرتووە، ئەمەش مێژوویەك بۆ خۆی تۆمار دەكات لەهێنانی تەكنۆلۆژیا و كەرەستەی تازە بۆ كوردستان، ئوتۆمبێلەكەش بەئوتۆمبێلەكانی دروستكراوی وڵاتی بەریتانیا دادەنرێ، هەروەها لەوێنەی دووەمیش یەكەمین ئوتۆمبێل لەشاری بەغدا دانراوە لەساڵی 1929 و كاتێك ئەو ئوتۆمبێلە دەگاتە بەغدا، تێكدەشكێ و ئیتر كەسیش نازانێ چاكی بكاتەوە، كە وڵاتێكی پێشكەوتوو بوو لەدروستكردنی ئوتۆمبێل بەشێوە سەیرەكەی و بوونی ئەو دوو لایتە گەورەی لەپێشەوەی ئوتۆمبێلەكە.
Top