ئامێری ساردكەرەوە (سەلاجە) لەگشت ماڵەكانماندا هەیە، ئامێرێكە بۆ ساردكردنەوە و پاراستنی خواردن و شت و مەك بەكاردەهێنرێ، كە دەرگایەكی گەورەی هەیە و ناوەوەی گەورەیە، بیرۆكەی سەیر دەركەوتووە لەپێخستنی ئەو ئامێرە، ئەویش بیرۆكەیەكی سەیرە و تەنانەت ناچێتە ئەقڵەوە، لەیەكێك لەكۆمپانیاكانی ئەڵمانیا جۆرە سەلاجەیەكیان دروست كردووە كە دەرگای نییە، تەنانەت پێكهاتووە لەهەویرێكی توند لەشێوەی جەلی قژ، كاتێك بتەوێ شتێك بخەیتە ناو سەلاجەكە، دەستت دەخەیتە ناو هەویرەكە شتەكە لەوێ دادەنێی، یان ئەگەر مەبەستت شتێك دەربهێنی دەستت دەخەیتە ژوورەوە و دەتوانی شتەكە ڕابكێشی، بەبێ ئەوەی دەستت بەهەویرەكە بێ یان خواردنەكە تێكبچێ.