پشتێنە تەنك و ناسكەكان بۆ خانمانی كورد

پشتێنە تەنك و ناسكەكان بۆ خانمانی كورد
جلوبەرگی كوردی بەچەندین كەرەستە و ئێكسسوارەوە دەڕازێنرێتەوە، بەمەش پێویستی بە گشت ئێكسسوارەكان دەبێ كاتێك دەمانەوێ جوانترین جلی لێوە ئامادەبكەین، یەكێك لەو ئێكسسوارانەی كە بەشێكی جوانی خۆی هەیە، لەناوەڕاستی جەستەوە دەبەسترێ، ئەمەش پشتێنە، جوانی پشتێن لەجێگەی بەستنەكەیەتی، كە بەردەوام دەردەكەوێ و لەگەڵ جلەكە جوانی خۆی دەنوێنێ، پشتێنی كچانە یان ئەوەی خانمان دەیپۆشن لەدوو جۆر پێكدێ، یەكێكیان گەورە و ئەستوورە، كە بەشێكی زۆر لەناوقەد دەگرێ، جۆری دووەمیش باریك و تەنكە، وەك مۆدە بەكاردەهێنرێ و بەمانای ئەوەی پشتێنیش لەگەڵ كراسكەدا دەبەسترێ، لەم هەنگاوەدا دەكرێ جوانی پشتێنە باریك و تەنكەكان دەربخەین كاتێك ڕەنگی پشتێنەكە هاوڕەنگە لەگەڵ ڕەنگی كراسەكە، بەمەش دەتوانین گەورەترین جوانی ببەخشین بەكراسی كوردی، لەو كاتەی پشتێنەكانیش كاری گەشاوەكردنی ستایلی كراس و جەستەی خانمان دەگرنە ئەستۆ، ئەمەش وادەكات كە نزیكترین مۆدەكانی جوانی و پشتێن لەجلی كوردی دابین بكەین.
Top