كراسێك (50) كیلۆگرامە

كراسێك (50) كیلۆگرامە
دروستكردنی كەرەستە سەیرەكان بەچەندین بیرۆكەی جوان و سەیر دەبێ، لەكاتێكدا هەر یەكە جۆرە شتێك دروست دەكات كە بەپێی خواست و بیرۆكەی خۆیەتی، لەشاری پاریسی فەڕەنسی، سەیرترین و قورسترین كراسی خانمان دروست كراوە، كە كێشی ئەو كراسە (50) كیلۆگرامە، لەلایەن دیزاینەری جلوبەرگ (ستیڤانی ڕۆڵاند) ئامادەكراوە، كە ئەوەی سەیرە ئەو كراسە ئەگەر خانمێك بیپۆشێ، دەبێ دوو پیاوی لەگەڵ بێ لەدواوەی، بۆ ئەوەی كراسەكەی بۆ هەڵبگرن، مەبەستیش لەو كراسە ئەوەیە كە كێشی ئەو نمایشكارەی بەناوی (یاسمین لۆبۆن)ە هەمان كێشی كراسەكەیە، واتە بەهەردووكیان (100) كیلۆن، كراسەكە لەحەریر دروست كراوە، بۆیە ئەوەندە قوڕسە، شیاوی باسە نزیكەی(45) مەتر قوماشیان بەكارهێناوە.
Top