ئەنگوستیلە جوانەكان بەنرخ و ناسكن

ئەنگوستیلە جوانەكان بەنرخ و ناسكن
ئێكسسواراتی جوجو - هەولێر
ئێكسسوارەكان مایەی جوانی و ڕازاوەیی دەبەخشن، بە تایبەت كاتێك دیمەنێكی ناسك لەخۆ دەگرن، یان ئەو كەسەی هەڵیدەبژێرێ پڕ بەجوانی و قەشەنگی پەنجەكانیەتی، چونكە هەندێك جار، هۆكاری سادە هەن وادەكەن كە جوانی ئێكسسوارەكان وەك خۆیان نەبن و شێوەیەكی دیكە بنوێنن، ئەمەش بەگوێرەی ئەو ئێكسسوارەی كە بۆ ئەو جێگەیە دەپۆشرێ، كە پێویستی بەو ئێكسسوارە هەیە، ئەنگوستیلەكانیش یەكێك دەبن لەو ئێكسسوارە جوانانە كاتێك لە پەنجەی خانمان دەبینرێ و جوانی بەدەست و پەنجەكانیەوە دەبەخشێ و لەنزیكترین خاڵی هاوبەشی جوانیدا لەگەڵ ڕەنگی جلوبەرگ و مۆدەكانی دیكەدا خۆی دەردەخات، ئەنگوستیلە بەچەندین مۆدە و شێوازەوە هەن، یان ستایلی وا هەیە كە جێگەی جوانی خۆی دەبەخشێ لەو كاتەی ئەگەر بە تەنیاش بپۆشرێ، جوانی ئەنگوستیلە لە شێوازەكەیەتی، دواتر دەكەوێتە سەر گرنگی ڕەنگ و تەنانەت گرنگی دان بەو جۆرە شێوەی ئەنگوستیلەیە، ئەوەش یەكێكە لە هەنگاوە تایبەتەكان بۆ دەستنیشان كردنی جوانترین مۆدەكانی ئەنگوستیلە.
Top