بازنگە نیوبازنەییەكان لە كوردستان

بازنگە نیوبازنەییەكان لە كوردستان
ئێكسسواراتی جوجو - هەولێر
ئێكسسوارەكان بە گشت شێوەیەك جێگەیەكی جوانی و ڕازاوەێن لە جەستەی خانماندا دەكەنەوە و هەمیشە وەك بەرهەمێكی گرنگ دادەنرێن لە بواری جوانكاری و مۆدەی خانمانەوە، ئەمەش بە گوێرەی ئەو كەرەستەیە دەبێ كە بەپێی پێویست دەپۆشرێ، لەگەڵ ئەوەشدا ئێكسسوار هەر یەكە لەگەڵ مۆدەكانی سەردەم هەنگاو دەنێ و ستایلی تازەی لە ماوەیەكی نزیكدا لێی دەردەكەوێ، ئێكسسواری بازنگ یەكێكە لەگرنگترین ئێكسسوارەكان كە جێگەی ناسكی خۆی دەنوێنێ لەسەر دەستی خانمان، لەكوردستانیش مۆدەی ئەو ئێكسسوارە ڕۆژانە یان لە ماوەیەكی نزیكدا گۆڕانكاری بەسەردا دێ و كچانی كوردیش لە مۆدە تازەكان خۆیان بێبەش ناكەن و شێوەی تازە دەپۆشن، لێرەدا یەكێك لە جوانترین تازە مۆدەكانی ئێكسسواری بازنگی شێوە لار، ئەوەی كە لەلایەكەوە جیاكاری بۆ كراوە و لە شێوەی بازنەی تەواو نییە، ئەمەش جۆرێكە لە ستایلەكان كە جێگەی سەرنجڕاكێشی و تازەگەری دەنوێنێ، بە جۆرێك لە مۆدە و تازەگەرییە جوانەكانەوە خۆی دەخاتەڕوو، كچانی كوردیش داوای دەكەن و لە دەستە جوانەكانیاندا دەیپۆشن.
Top