گرنگی دان بە گشت كەرەستە و بەشەكانی ماڵ، یەكێكە لە هەنگاوە پێویست و ئەركەكانی سەرشانی خانمان، كە بە گوێرەی تایبەتمەندی و بیركردنەوەی خۆیان كاری بۆ دەكەن، لێرەدا لایەنێكی گرنگ هەیە كە ئەركێكی لەهەمووان گرنگترە، ئەویش گرنگی دانە بە جلوبەرگ و پاك ڕاگرتنی منداڵە بچووكەكان، كە ئەمەش دەبێتە ئەركێكی قورس، بەتایبەت لەو كاتەی منداڵ پێویستی بە ئەرك و ماندوو بوون و پارێزگاری كردنە، لێرەدا یەكێك لەو ئەركانەی كە بۆ منداڵان دەبێ هەبێ، ئەویش هەڵبژاردن و پاك ڕاگرتنی جلوبەرگەكانیانە، لە وەرزی زستان بەهۆی ئەوەی منداڵان جلی زۆریان لەبەر دەكرێ و هەروەها بەهۆی زیاتر جووڵەكردنیان تووشی ئارەقە ڕشتن دەبنەوە، ئەمەش وادەكات كە بۆ ماوەیەكی نزیك جلەكانیان بگۆڕدرێ و جلێكی پاكیان لەبەر بكرێ، هەروەها دەست نیشانكردنی ئەو جۆرە جلەی كە پێویستە بۆ منداڵەكە، لە ڕەنگ و مۆدەیەكی تایبەت بە منداڵانە و ڕەنگاوڕەنگەوە نزیك بێ، ئەمەش وادەكات دیمەنێكی شایستە و ڕازاوە بە منداڵەكان ببەخشێ و بە جلەكانیانەوە بنازن.