رەنگە شایستەكان بۆ بۆیەكردنی قژ

رەنگە شایستەكان بۆ بۆیەكردنی قژ
رەنگ یەكێكە لە كاریگەترین هۆكارەكانی جوانی، ڕۆڵێكی گرنگ دەبینێ لە بواری جوانكاری و مۆدەدا، كە لەگشت بەرهەم و بەشەكان بەكاردەهێنرێ و گرنگی و تایبەتی خۆی هەیە، كاتێك دەڵێین گشت، واتە لە بوارەكانی ئێكسسوار و جلوبەرگ و جەستەی مرۆڤ و قژەوەش كاریگەری خۆی هەیە، لێرەدا باس لەو ڕەنگانە دەكەین كە بۆ بۆیەكردنی قژهەڵدەبژێردرێت، ڕەنگی قژ كاریگەریەكی تەواوی هەیە لە جوانی قژەكە، بەهۆی ئەوەی لە قژدا دوو لایەنی سەرەكی ڕۆڵیان لە جوانكردنی قژ هەیە، ئەوەی یەكەم ڕەنگەكەیە، دووەمیش ستایل یان جۆری تەسریحەكەیە، بەڵام جوانی قژ زیاتر كاریگەرە بە ڕەنگەكەی، چونكە ڕەنگ لە دوور و نزیكەوە دیار دەبێ، لە بەرامبەردا ستایل و شێوەكەی لە نزیكەوە دەردەكەوێ، ئەو چەند ڕەنگە بریتییە لە ڕەنگی ستاندارد واتە ڕەنگی ئامادەكراو و تایبەت بۆ قژ، كە دەتوانن یەكێك لەو ڕەنگانە هەڵبژێرن كاتێك جۆرە ڕەنگێك بۆ بۆیە كردنی قژەكانتان هەڵدەبژێرن.
Top