خەرماشە ئامێرێكی كوردەواری و بەسوود

خەرماشە ئامێرێكی كوردەواری و بەسوود
كەرەستە كۆن و بەنرخەكانی كورد، لەدێر زەمانەوە كاری لەسەر كراوە و بیرۆكە كۆنەكانیش هەردەم بیرۆكەی جوان و كاریگەر بوونە، یەكێك لەو ئامێرە كۆنانەی كە لەسەردەمانی پێشوودا دروستكراوە، ئەویش بۆ جووتكردن بەكاردەهێنرا، كە بریتیی بوو لە سێ داری بەهێز و ئەوەی خوارەوەی تیژ دەكرا و ئیتر لە ئێستر و گا دەخسرا، بۆ جووت و كێڵانی كێڵگەكان، تا ئەو كاتەی ئامێرێكی دیكە دروستكرا كە پێی دەگوترێ (خەرماشە)، ئەو خەرماشەیە بۆ كاری كێڵانی زەوی بەكاردەهێنرێ و زیاتر بۆ كاری جووت كردن بەكاردەهێنرا وەك هەنگاوێكی سەرەتایی بۆ كێڵانی زەوی كە ئەویش بەواتای سەراوژێركردنی زەوی بۆ درێژی پێیەك یان كەمتر لە مەترێك، ئەمەش بۆ ئەوەی خۆڵەكە سەراوژێر ببێ و دواتریش دانەوێڵەی بەسەردا بكرێ تاوەكو دەنكی دانەوێڵەكان بكەوێتە ناو بۆشاییەكانی كێڵانەكە، لە خەرماشە چەند ئاسنێك هەیە كە لەشێوەی بازنەیە دەبێ و ئەمەش كاری كێڵانەكە دەكات و پێی دەگوترێ (گاسن)، هەر خەرماشەیەك چەندین گاسنی هەیە دوای ئەوەی زەوییەكە دەكێڵدرێ و ئیتر بە ئامێری چاندن كە لەدواوەی چەند ئاسنێك هەیە پێی دەگوترێ (سێر) ئەمەش كاتێك دانەوێڵەكە دەكەوێتە خوارەوە و سێرەكانیش خۆڵەكە ورد دەكەن و ئیتر دانەوێڵەكە دەكەوێتە ژێر خۆڵ و دەڕوێت.
Top