ئێكسسوارەكانی ماڵ دیمەنێكی رازاوە دەبەخشن

ئێكسسوارەكانی ماڵ دیمەنێكی رازاوە دەبەخشن
دیكۆری ماڵ پێویستی بە گشت جۆرە ئێكسسوار و كەرەسەكان دەبێ، بە تایبەت ئەو خانمانەی حەز بە كەرەسەی زۆر دەكەن كە لە ماڵەكاندا هەبێ، زۆر جار تەنیا بە بوونی كەرەسەیەك دەكرێ تەواوی لایەنێك لە دیكۆری ماڵ گۆڕانكاری بەسەردا بێ و شێوازێكی دیكەی هەبێ، بە تایبەت هەندێك لە كەرەسە و كەلوپەل هەن شێوازێكی تایبەت لە جوانی خۆیانەوە دەبەخشن، ئیتر دەكرێ لە رێگەی ئێكسسواری تایبەتەوە سوود لە جوانتركردنی دیكۆری ماڵەكاندا وەربگرین و دیمەنێكی دیكەی پێببەخشین، هەندێك لە مەركان و ئێكسسوارە بچووكەكان دەبنە رێگەیەك بۆ رازاوە كردنی شوێنێكی دیاریكراو لە جوانی ماڵ، ئەوەی دەیبینن تەنیا دوو كەرەسەی بچووكن، كەچی ئەگەر لەو شوێنە دابنرێ كە جێگەكەی بەپێی جوانی خۆی بێ، واتە دەكرێ لە كۆڕنەیەكی ماڵدا لەسەر مێزێكی بچووك دابنرێ، یان لە لای پەنجەرەوە نزیك بێ، بێگومان دەبێتە دیمەنێكی جوان و رازاوە لە دیكۆری ماڵ، ئەو ئێكسسوارانەش دوو جۆریان هەیە، یەكێكیان لە شووشەیە و ئەوەی دیكەش لە ئاسن و ماددەی دیكەیە، بەڵام زیاتر شووشەكان جوانتر و كراوەترن.



Top