شێوازی دروست بۆ پاككردنەوەی خەڵاتەی كارەبایی
نیوەی دەفری خەڵاتەكە بە ئاوی گەرم پڕ بكە، چەند دڵۆپێك لە شلەی قاپشۆردنی تێبكە، پاشان نیو لیمۆی ترش بخەرە ناو دەفرەكەوە، دواتر سەری خەڵاتەكە دابخە و بۆ ماوەی دوو خولەك بە خێراییەكی زۆر دایبگیرسێنە، ئاو ماددەكانی ناو دەفرەكە بڕێژە و بە ئیسفەنجێك بە هێمنی بەسەر دەفرەكە و سەرپۆشەكە و تیغەكەیدا بهێنە، بە ڕەچاوكردنی ئەوەی كە ئامێری پاككردنەوەی زبر یان كانزایی بەكار نەهێنیت، چونكە دەبێتە هۆی ڕوشاندنی پلاستیكەكە.
دەفرەكە و سەرپۆشەكە و تیغەكەی بە ئاوی شلەتێن بشۆ و دەفرەكە دووبارە لەسەر ئامێرەكە ببەستەرەوە.
جارێكی دیكە نیوەی دەفرەكە بە ئاوی گەرم پڕ بكەرەوە و دەفرەكە دابخە و بۆ ماوەی یەك خولەك بە خێراییەكی زۆر دایبگیرسێنە، جارێكیتر دەفر و سەرپۆشەكە بە ئاوی شلەتێن بشۆ و دەفر و سەرپۆش و تیغەكە دابنێ تا بە تەواوی وشك دەبنەوە.
پێشنیار دەكرێت بەشی سەرەكی (ماتۆڕی) خەڵاتەكە بە پەڕۆیەكی شێداری گەرم بسڕدرێتەوە بۆ لێكردنەوەی هەر پەڵەیەك یان پاشماوەیەكی خۆراك.
