هەنگاوەكانی ماكیاژكردنی چاوەكان، پێویستی بە كات و كارێكی گرنگ هەیە، بە تایبەت هەندێك جار هەنگاوەكان كە لە دوای یەكتر هەڵەی تێدا دەكەین، ئەمەش لە كاتی دانانی ماكیاژی سەرەكی (ئەساس) بۆ رووخسار و چاوەكان، بۆیە چاكترە رێگەیەكی دیاریكراو هەبێ و لەسەر ئەم رێچكەیە هەنگاوەكانی بۆ دابنرێ، چاكترین رێگەش بە شارەزایی بوون لە جۆری ماكیاژ، یان دانانی وێنەیەك كە گشت هەنگاوەكان دیاری بكات و لە دواتر كاری لەسەر بكرێ، ئەم وێنەیەش بریتییە لە هەنگاوەكانی ماكیاژكردنی چاوەكان، هەنگاو بە هەنگاو تا كۆتایی، لە هەنگاوەكانیش شێوەی بەكارهێنانی قەڵەم و فڵچە دیاری دەكات.