ئێكسسوارەكان بە گشتی مۆدەیەكی رازاوەن لەسەر جەستەی خانمانەوە، وەك ئەوەی مۆدەیەكی كراوە و تایبەت بێ لەگەڵ هەنگاوێكی بە ئەمەك دەبێ كاتێك ئێكسسوارەكان لەسەر جەستەدا بەدەردەكەون، بەهۆی ئەوەی لە وەرزی هاوین جلی كراوە و كورت و جەستە بەدەر دەپۆشرێن، بۆیە دەكرێ سوود لەجوانی ئێكسسوارەكان وەربگرین، كە رێگەیەكی جوان لە ستایلێكی كراوە دەبەخشێ و شیاوی هەیە بۆ گونجاندنی لەگەڵ گشت جلوبەرگ و ستایلەكانی ئێكسسوار. یەكێك لە گرنگترین و سەرەكیترین ئێكسسوارەكان بریتییە لە (ملوانكە) كە بەرچاوترین ئێكسسوارە بۆ دەرخستن و بەشێكی زۆری جەستەی خانمان دەڕازێنێتەوە، جوانی ملوانكە لە شێوەیەكەیەتی، بەجۆرێك دیمەنێكی رازاوە و كراوەی هەبێ، لەگەڵ دانانی ئەو شێوازە بەرچاوەی كە مایەی جوانییەكی رازاوەیە، چونكە ئەوەیە دەبێتە هۆكاری ناسكی و رازاوەیی كاتێك لە مل دەخرێت.