هەندێك لە ئافرەتان حەز بە قژی درێژ دەكەن و هەندێكی دیكەش ڕقیان لێیەتی، بەهۆی ئەو خزمەتەی كە قژ پێویستی پێ دەبێ، چونكە پێویستی بە پاككردنەوە و جوانكردنی قژەوە دەبێ، لێرەدا دەكرێ حاڵەتەكان ببێتە خولیای سەیر، وەك ئەو چەند دیمەنەی دەیبینن كە یەكێكە لە سەیرترین دیمەنەكان، هەر یەكە لەوخانمانە درێژی قژیان لە مەترێك زیاترە، ئەمەش وەك مۆدیلێك وایە لە باشووری وڵاتی تایلەنددا، لای خۆمانیش كچان هەن قژیان درێژە و نازی پێوە دەكەن، قژ درێژی مۆدەیەكی جوانە و تەنانەت دەبێتە دیمەنێكی سەرەنجڕاكێش و سەیرو سەمەرە.