لە تاران پیاوێک تاوانێکی دڕندانە بەرانبەر منداڵە 17 مانگانەکەی دەکات و دەبێتە هۆی مردنی
ڕۆژنامەی (شەرق) لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە ژنێکی گەنج کاتێک کچە تەمەن ١٧ مانگەکەی بەلای هاوسەرەکەیەوە لە ماڵ بەجێ هێشتووە، کاتی گەڕانەوە تێ گەیشتووە، منداڵەکە نەخۆشە و تایەکی زۆری هەیە.
بەپێی هەمان سەرچاوە کە لەزاری دایکی منداڵەکەوە گواستوویەتەوە، پاش سەردانی پزیشک و پشکنینی منداڵەکە دکتۆرەکان بۆیان دەرکەوتووە کە منداڵەکە بە شێوەیەکی دڕندانە دەستدرێژیی کراوەتە سەر و تووشی خوێنبەربوونی هەناوی بووە.
پزیشکەکان پاش بیبینی ئەو حاڵەتە پۆلیسیان ئاگادار کردووەتەوە و پاش لێکۆڵینەوە و پرسوجۆ لە باوکی منداڵەکە، سەرەتا حاشا لە هەموو شتێک دەکات، بەڵام دواتر دانی بە تاوانەکەدا ناوە و هەموو لایەک بەو دانپێدانانەی باوکەکە شوک بوون و ئەم هەواڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئێران کاردانەوەی زۆری لێ کەوتووەتەوە.
پاش ئەو دانپێدانانە دایکی منداڵەکە لە دادگا سکاڵای لە مێردەکەی کردووە و و داوای توندترین سزای بۆ کردووە و ڕای گەیاندووە من منداڵەکەم بە باوکی سپاردووە و کەسێکی بێگانە نەبووە، بەڵام نەمزانی باوکی بەو چەشنە دڕندانەیە دەستدرێژیی دەکاتە سەر و دەبێتە هۆی مەرگی ئەو کۆرپە.
پزیشکی دادوەری لە راپۆرتێ خۆیدا بۆ دادگا ئاشکرای کردووە منداڵەکە بەهۆی دەستدرێژی و خوێنەبەربوونی هەناو گیانی لەدەست داوە و دۆسیەکە ڕەوانەی لقی پێنجی دادگای تاران کراوە.
باسنيوز
