ئه‌مریكا له‌سەر بڕیارێکی روسیا ڤیتۆ به‌كارده‌هێنێت

ئه‌مریكا له‌سەر بڕیارێکی روسیا ڤیتۆ به‌كارده‌هێنێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، زیادبونی گرژیەکان لەگەڵ روسیا لە بەرژەوەندی ئەمریکادا نییە، بەڵام لەبارەی رێکارەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر واشنتن مافی ڤیتۆ بەکاردەهێنن.
بڕیاری روسیا بۆ قەدەغەکردنی گەشت لەسەر بەرپرسانی ئەمریکا بۆ سەردانکردنیان بۆ روسیا گرژیەکان زیاتر دەکەن
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگه‌یاند، "بڕیاری روسیا بۆ قەدەغەکردنی گەشت لەسەر بەرپرسانی ئێستا و پێشوی ئەمریکا بۆ سەردانکردنیان بۆ روسیا گرژیەکان زیاتر دەکەن، ئه‌وه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكادا نیه"‌.
واشنتن مافی ڤیتۆ به‌كارده‌هێنێت
ئاماژەی بەوەشکردوە، له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی روسیا بۆ ده‌ركردنی ئه‌و 10 (ده‌) دیپلۆماتكاره‌ ئه‌مریكییه‌ و قه‌ده‌غه‌كردنی گەشت لە 8 (هه‌شت) به‌رپرسی ئەمریکی بۆ روسیا‌، واشنتن مافی ڤیتۆ به‌كارده‌هێنێت، چونكه‌ لە بەرژەوەندی ئه‌مریكادا نیه‌ ئه‌و گرژیی و ئاڵۆزیانە زیاتر بێت.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا دوێنێ هەینی رایگه‌یاندبو، وڵاته‌كه‌ی 8 (هەشت) به‌رپرسی ئه‌مریكی له‌ناویاندا جۆن بۆڵتن-ی خستوەته‌ لیستی ئەو کەسانەی کە گەشتکردنیان بۆ روسیا قەدەغەیە، ئەوەش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌ده‌ركردنی 10 دیپلۆماتكاری روسیا له‌و وڵاته‌.

بەمنزیکانە ناوی ئه‌و 8 (هه‌شت) به‌رپرس و دیپلۆمتكارانه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ده‌رگای فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا بڵاودەکرێنەوە، كه‌ تێوه‌گلاون له‌ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر روسیادا تاكاتێكی نادیار رێگرییان لێ دەکرێت بچنە ناو خاکی ئه‌و وڵاته‌وه‌.






خەندان-
Top