چین ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كه‌مده‌كاته‌وه
ده‌سته‌ی گومرگی چینی رایگه‌یاند، مانگی رابردو، به‌راورد به‌مانگی شوباتی ئه‌مساڵ رێژه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كه‌مكردوه‌ته‌وه.
ئاژانسی رۆیته‌رز به پشت به‌ستن به زانیاریه‌كانی گومرگی چینی بڵاویكرده‌وه، بازرگانی چین له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له مانگی (ئازار/3)ی ئه‌مساڵ گه‌یشتوه‌ته بڕی 21.370.000.0000 (بیست و یه‌ك ترلیۆن و سێسه‌د و حه‌فتا ملیۆن) دۆلار، له‌كاتێك له‌مانگی شوبات 23.010.000.000 (بیست و سێ ترلیۆن و ده ملیۆن) دۆلار بو.
ه‌مریكا نایه‌وێت روبه‌ڕوی په‌كین ببێته‌وه له‌سه‌ر ناكۆكییه‌كانی بواری بازرگانی
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان په‌كین و واشنتن رایگه‌یاندوه، ئه‌مریكا نایه‌وێت روبه‌ڕوی په‌كین ببێته‌وه له‌سه‌ر ناكۆكییه‌كانی بواری بازرگانی، داوای له هاوتا چینییه‌كه‌ی كرد پابه‌ندی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێت.
له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه‌كه‌ی په‌كین بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌نگاو بۆ پاڵپشتی ماف و به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیاكانی، گرژی بازرگانی له نێوان چین و ئه‌مریكا روی له‌زیادبون كرد، پایانیش، ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك كیانی ئابوری چینی خسته لیستی ره‌شی سزاكانیه‌وه.
خه‌ندان-
