سەرۆکی ئهرجهنتین دوای وەرگرتنی پێکوتە تووشی کۆرۆنا بووە
سەرۆکی ئەرجەنتین، دوای وەرگرتنی پێکوتەی دژە کۆرۆنا، پشکنینی بۆ کراوە و دەرکەوتووە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
ئهلبێرتۆ فێرناندیز، سهرۆكی ئهرژهنتین، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی: “دوای ئەوەی رۆژی هەینی بە پلەی 37,3 تا و کەمێک سەرئێشەم هەبوو، پشکنینم کرد و ئەنجامەکەی دەرکەوت تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتووم”.
سەرۆکی ئهرجهنتین كه تهمهنی 62 ساڵه، وەک رێوشوێنێکی خۆپارێزی خۆی جیا کردووەتەوە، گوتوویهی: “تەندروستیم زۆر باشە، هیوام وابوو یادی رۆژی لەدایکبوونم بەبێ ئەمە ببەمە سەر، بەڵام ورەم بەرزە”.
سەرۆکی ئەرجەنتین دوو ژەم پێکوتەی (سپۆتنیک فی)ی رووسی وەرگرتووە، یەکەمیان لە 21ی کانوونی دووەم و دووەمیشیان لە 11ی شوبات.
ئێستا ئەرجەنتین رووبەڕووی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا بووەتەوە، داتا فەرمییەکان ئاشکرای دەکەن، کە کۆی دانیشتوانی ئەرجەنتین 44 ملیۆن کەسە و زیاتر لە 2.3 ملیۆن کەس وەک تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کراون و 56 هەزار کەسیشیان بە نەخۆشییەکەوە مردوون.
باسنيوز
