خوشكه‌كه‌ی كیم نامه‌یه‌ك بۆ ئه‌مریكا ده‌نێرێت
پیۆنگ یانگ، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی كرێكاران و خوشكی خوشكی كیم جونگ ئون، ئیدانه‌ی مه‌شقه سه‌ربازیه هاوبه‌شه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باشوری كرد و رایگه‌یاند، سروشتی پرۆڤه جهنگیهكهی كۆریای باشور به‌ئامانج ده‌گرن، چونكه هیچ گۆڕانكاریه‌ك دروست ناكه‌ن، ره‌نگه 50 یاخود 100 كه‌سێك بن و به‌شداری تێدا بكه‌ن.
ده‌توانین ڕێكاری تایبه‌ت بگرینه‌به‌ر وه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی سه‌ربازی نێوان هه‌ردو كۆریا كه بۆ ئاسانكردنی ئاڵۆزیه‌كانی سه‌ر سنور واژۆكراوه
باسی له‌وه‌شكرد، وڵاته‌كه‌ی له نزیكه‌وه چاودێری شوێن و هه‌ڵسوكه‌وتی كۆریای باشور ده‌كات و هۆشداریشیدا، ئه‌گه‌ر زیاتر كاره‌كانیان هانده‌رانه بێت، "ده‌توانین ڕێكاری تایبه‌ت بگرینه‌به‌ر وه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی سه‌ربازی نێوان هه‌ردو كۆریا كه بۆ ئاسانكردنی ئاڵۆزیه‌كانی سه‌ر سنور كه له مانگی (ئه‌یلول/9)ی 2018 دا واژۆكراوه".
هیچ چاره‌سه‌رێكی دیكه‌مان نییه جگه له دانانی پرسی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی یه‌كگرتنی ئاشتیانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كۆریای باكور
خوشكی رێبه‌ری كۆریای باكور باسی له‌وه‌شكرد، هیچ چاره‌سه‌رێكی دیكه‌مان نییه جگه له دانانی پرسی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی یه‌كگرتنی ئاشتیانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كۆریای باكور، كه ڕێكخراوێكی دیالۆگه له‌گه‌ڵ كۆریای باشور.
ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆریای باشور كه وه‌ك دوژمن مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، پێویستیان به هیچ هاوكاری و ئاڵوگۆڕێكی داهاتو نییه
باسی له‌وه‌شكرد، ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆریای باشور كه وه‌ك دوژمن مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، پێویستیان به هیچ هاوكاری و ئاڵوگۆڕێكی داهاتو نییه، بۆیه ئێمه پێداچونه‌وه به به رێكخراوه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات ده‌كه‌ین، وه‌ك نوسینگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گه‌شتیاری چیای كومكانگ-ی كۆریای باكور.
پیۆنگ یانگ له‌نامه‌یه‌كیشدا كه ئاراسته‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی كردوه، ره‌خنه‌ی له ئیداره نوێی جۆ بایدن گرتوه، كه به ئه‌نجامدانی ڕاهێنانی سه‌ربازی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆریای باشور ده‌ستیپێكردوه.
خه‌ندان
