سەرۆک وەزیرانی پێشووی قەتەر: شەڕی ئابووریی ئەمریکا و چین کەنداو دەسووتێنێت

سەرۆک وەزیرانی پێشووی قەتەر: شەڕی ئابووریی ئەمریکا و چین کەنداو دەسووتێنێت


سەرۆک وەزیرانی پێشووی قەتەر رایدەگەیەنێت، ئاگری شەڕی ئابووریی ئەمریکا و چین، وڵاتانی کەنداوی عەرەبی دەسووتێنێت.

حەمەد بن جاسم، سەرۆک وەزیرانی پێشووی قەتەر (2007 - 2013) لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، جیهان بەرەو سەپاندنی واقعێکی نوێ هەنگاو دەنێت.

حەمەد بن جاسم هەروەها رایگەیاندووە، ئاگری شەڕی ئابووریی ئەمریکا و چین وڵاتانی کەنداوی عەرەبی دەسووتێنێت، چونکە ”ئەمریکا بەهەموو شێوەیەک گوشار دەخاتە سەر ئێمە بۆ ئەوەی چیتر پەرە بە پەیوەندیی و هاوکارییە ئابووری و سەربازییەکانمان لەگەڵ چین نەدەین“.

سەرۆک وەزیرانی پێشووی قەتەر لەبارەی رووسیاوە، رایگەیاندووە، هەرچەند رووسیا وڵاتێکی بەهێزە، بەڵام ”ئەمریکا کار لەسەر نەهێشتن یان کەمکردنەوەی هەژموونی سەربازیی رووسیا لە ناوچەکەمان دەکات“.









باسنيوز
Top