دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا

دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 120 ملیۆن و 484 هەزار و 902 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ دووشەممە 15-3-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە، بریتین لە: ئەمەریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، تورکیا، ئەڵمانیا، کۆڵۆمبیا، ئەرجەنتین، مەکسیک، پۆڵەندا، ئێران، باشووری ئەفریقیا، ئۆکرانیا، ئەندەنووسیا، پیرۆ، چیک، هۆڵەندا، کەنەدا، چیلی، رۆمانیا، ئیسرائیل، پورتوگال، بەلجیکا و عێراق.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 93 ملیۆن و 346 هەزار و 791 کەس تووشبووی پەتاکە چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا دوو ملیۆن و 667 هەزار 362 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.








باسنيوز
Top