وڵاتێکی ئیسلامی دان بە قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل دەنێت
ئەمڕۆ شەممە 13-3-2021، رۆژنامەی (ئیسرائیل یوم) بڵاوی کردووەتەوە، کە رۆژی دووشەممە 15-3-2021، کۆسۆڤۆ باڵوێزخانەی خۆی لە تەلئەڤیڤەوە دەگوازێتەوە قودس.
لە سەرەتای مانگی 2ـی ئەمساڵ، گابی ئەشکەنازی، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل و میلیزا هارادیناگ، وەزیری دەرەوەی کۆسۆڤۆ رێککەوتن لەسەر گواستنەوەی باڵوێزخانەی کۆسۆڤۆ بۆ قودس.
پێشتر ئەمریکا لە ساڵی 2017 دانی بە قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل نا و باڵوێزخانەی خۆی لە ئیسرائیل گواستەوە ئەو شارە و دوای ئەمریکاش، گواتیمالا باڵوێزخانەی خۆی لە تەلئەڤیڤەوە گواستەوە قودس.
کۆسۆڤۆ وڵاتێکی ئیسلامیی ئەوروپای رۆژهەڵاتە. لە ساڵی 2008 سەربەخۆیی بەدەست هێناوە. ژمارەی دانیشتووانی کۆسۆڤۆ بەپێی دوایین زانیاریی بڵاو کراوە لە ویکیپێدیا، زیاتر لە ملیۆنێک و 870 هەزار کەسە و %95ـیشیان مسوڵمانن.
قودس شارێکی مێژووییە و ئیسرائیل بە پایتەختی خۆی هەژمار دەکات و حکوومەت و گەلی فەلەستین و وڵاتانی عەرەبیش بە پایتەختی فەلەستین هەژماری دەکەن.
باسنيوز
