بایدن: مردوانی کۆرۆنا لەئەمریکا ژمارەی کوژراوانی دو جەنگی جیهانی و شەڕی ڤێتنامی تێپەڕاند

 بایدن: مردوانی کۆرۆنا لەئەمریکا ژمارەی کوژراوانی دو جەنگی جیهانی و شەڕی ڤێتنامی تێپەڕاند
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ژمارەی مردوانی کۆرۆنا لەوڵاتەکەی 500 هەزاری تێپەڕاندوە کە زیاترە لەکوژراوانی دو جەنگی جیهانی و شەڕی ڤێتنام.

وەک ئەمریکا ناتوانین ئەم چارەنوسە توند و ناخۆشە قبوڵبکەین، پێویستە روبەڕوی ببینەوە و بەرهەڵستی بکەین

بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، سەرلەئێوارەی دوێنێ بەبۆنەی تێپەڕاندنی 500 هەزار حاڵەتی مردن بەکۆرۆنا لەئەمریکا وتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا نیگەرانی قوڵی خۆی بەرامبەر دەرئەنجامەکانی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لەوڵاتەکەی دەربڕی و رایگەیاند،" وەک ئەمریکا ناتوانین ئەم چارەنوسە توند و ناخۆشە قبوڵبکەین، پێویستە روبەڕوی ببینەوە و بەرهەڵستی بکەین و لەبەرامبەر خەفەت و ناخۆشییەکان بەهێزبین."

سەرۆکی ئەمریکا و جێگرەکەی و هاوژینەکانیان چەند ساتێک بەبێدەنگی راوەستان و بەشداری ئێوارەیەکی ماتەمینی مۆم داگیرساندنیان کرد

هەر بەو بۆ نەیەوە، سەرۆکی ئەمریکا و جێگرەکەی و هاوژینەکانیان چەند ساتێک بەبێدەنگی راوەستان و بەشداری ئێوارەیەکی ماتەمینی مۆم داگیرساندنیان کرد.

سەرۆکی ئەمریکا جەختیشیکردەوە تائێستا ئەمریکا بەتۆمارکردنی زیاتر 28 ملیۆن حاڵەتی توشبون لەریزبەندی پێشەوەی وڵاتانی دیکەدایە.

سەرۆکی ئەمریکا لەمیانی وتارەکەیدا راشیگەیاند، داوایەک لەهەمو ئەمریکییەکان دەکەم کە هەرگیز لەیادی نەکەن، هەرگیز ئەوانە لەیاد نەکەن کە بەهۆی ئەم پەتایەوە رۆیشتن و لێمان دورکەوتنەوە.









خەندان
Top