دوو وڵاتی ئەورووپا بەكارهێنانی پێكوتەیەكی كۆرۆنایان هەڵپەسارد
دەستەی تەندروستیی دانیمارك لە بەیاننامەیەكدا دووپاتی كردەوە كە بەكارهێنانی پێكوتەی "ئەسترازینیكا" هەڵدەپەسێرن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی دەبێتە هۆی دروستبوونی جەڵتەی ترسناكی خوێن.
دەركەوتووە پێكوتەی "ئەسترازینیكا" كە لەلایەن كۆمپانیای ئەسترازینیكا بە هاوبەشی بەریتانیا و سوید بەرهەم هێندراوە، بووەتە هۆی دروستبوونی جەڵتەی خوێن لەلایەن ژمارەیەك لەو كەسانەی بەكاریان هێناوە.
ئەم بڕیارەی دانیمارك راستەوخۆ دوای ئەوە هات كە یەكێك لە بەكارهێنەرانی پێكوتەكە بەهۆی جەڵتەی خوێنەوە گیانی لەدەست دا.
لەلایەكی دیكەوە گێر بۆكهۆڵم بەڕێوەبەری خۆپاراستن لە نەخۆشیە درمەكان لە پەیمانگەی نەرویج بۆ تەندروستیی گشتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند كە وڵاتەكەی هەمان ڕێوشێنی دانیمارك دەگرێتەبەر لە هەڵپەساردنی بەكارهێنانی پێكوتەی ئەسترازینیكا.
باسنيوز
