ئێران رەتدەكاتە لە پشت تەقینەوەی كەشتییەكەی سەر بە ئیسرائیل بێت لە كەنداوی عەممان

  ئێران رەتدەكاتە لە پشت تەقینەوەی كەشتییەكەی سەر بە ئیسرائیل بێت لە كەنداوی عەممان
ئێران ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی كراون لە لایەن ئیسرائیلەوە، بەوەی لە پشتەوەی ئەو تەقینەوەیە بووە، كە لە كۆتایی مانگی شوباتی رابردوو، كەشتییەكی بازرگانیی سەر بە كۆمپانیاییەكی ئیسرائیلی كرد ئامانج لە كەنداوی عوممان.

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكان، مەجید تەخت رەوانچی لەنامەیەكیدا، كە دوێنێ سێشەممە ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی كردووە، جەختیكردووەتەوە لەوەی ئیسرائیل لە میانی تۆمەت خستنە سەر ئێران لە رووداوەكە، "رۆڵی قوربانی دەگێڕێت بەئامانجی روو وەرگێڕانی جیھان لە كارە لەرزۆكی و پیسەكانی لە ناوچەكەدا".

ئەو دیپلۆماتكارە ئێرانییە، گوتیشی: ھەموو ئاماژەكان جەختدەكەنەوە لەوەی ئەو تەقینەوەی كەشتی Helios Rayی لە 25ی شوبات كردە ئامانج، "كردەوەیەكی ساختە بووە ئەو یاریزانانەی بەڕیوەیان بردووە، ئەوانەی ھەوڵ دەدەن سیاسەت چەپەڵەكانیان پێشكەش بكەن و ئامانجە ناڕەوایەكانیان جێبەجێبكەن".

رەوانچی داوایكرد، سزای حكومەتی ئیسرائیل بدرێت لەسەر "تاوان و كارە دڕندەكانی و ھەڕەشەكانی.. و بەتایبەتی داگیركردنی خاكی فلەستین و چەند بەشێكی وڵاتانی دیكە، ئەمە جگە لە سووربوونی لەسەر جەربەزە سەربازییەكانی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی ناسەقامگیردا".

ئەو بەرپرسە ئێرانییە، ھۆشداری دا لەوەی ئیسرائیل "بەرپرسیاری ھەموو لێكەوتەكانی دەكەوێتە ئەستۆ لە ئەنجامی ئەگەری ھەر ھەڵەیەكی مەزندەكراو".

ئەو نامەیە وەك وەڵامێك ھات بۆ نامەیەكی دیكە ناردراو بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش لە لایەن نوێنەری ئیسرائیل لە نەتەوە یەكگرتووەكان، جلعاد ئەردان، كە تێیدا بەرپرسیارییەتی تەقینەوەكە دەخاتە ئەستۆی پاسدارانی ئێرانی، تەقینەوەكەش ببووە مایەی "زیانێكی زۆر بە كەشتییەكە و ناچاریكرد بگەڕێتەوە بەندەری دوبەی و ھەڕەشەیەكی مەترسیداریش لە سەر ستافەكەی ھەبوو" بەپێی قسەكانی.

سەرچاوە: AP
k24 -
Top