ئیدارەی بایدن پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانی ئەمریکا بەرامبەر کۆریای باکوور دەکات

ئیدارەی بایدن پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانی ئەمریکا بەرامبەر کۆریای باکوور دەکات


ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی جۆ بایدن (21-1-2021 تا ئێستا)، پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانی وڵاتەکەی بەرامبەر کۆریای باکوور، دەکات.

ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری ”بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا“ بڵاوی کردووەتەوە، ئیدارەی جۆ بایدن سەرقاڵی پێداچوونەوەیە بە سیاسەتەکانی ئەمریکا بەرامبەر کۆریای باکوور و ”پێشبینی دەکەم لە ماوەی یەک مانگی داهاتوودا کۆتایی بە پێداچوونەوەکە بهێنین“.

ئەو بەرپرسە رایگەیاندووە، سیاسەتی نوێی ئەمریکا بەرامبەر کۆریای باکوور لەسەر بنەمای ”ئەزموونەکانی پێشتر“ دادەڕێژرێت.

هەرچەندە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا (21-1-2017 تا 20-1-2021) چەند جارێک لەگەڵ کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور کۆبووەوە، بەڵام نەگەیشتنە هیچ رێککەوتنێک.

ئەمریکا چەندین سزای بەسەر کۆریای باکووردا سەپاندووە و باس لەوە دەکات، کە حکوومەتی ئەو وڵاتە پابەندی بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و دروستنەکردنی چەکی ناوکی، نابێت.











باسنيوز
Top