ئەمریکا دوو بەرپرسی پاسداران دەخاتە لیستی سزاکانەوە

 ئەمریکا دوو بەرپرسی پاسداران دەخاتە لیستی سزاکانەوە
ئەمریکا دوو بەرپرسی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەخاتە لیستی سزاکانەوە.

ئەو دوو بەرپرسە بریتین لە عەلی هیممەتی و مەسعود سەفدەری، کە پیشەیان لێکۆڵەرە لە سوپای پاسداران.


ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، هیممەتی و سەفدەری بەرپرسن لە ئەشکەنجەدانی زیندانییانی سیاسی، ئەشکەنجەدانی خۆپیشاندەران لە ساڵەکانی 2019 و 2020 و پێشێڵکردنی مافەکانی مرۆڤ.

ئەنتۆنی بلینکن هەروەها رایگەیاندووە، بەردەوام دەبن لە کارکردن بۆ سزادانی ئەو دوو بەرپەرسە و ئەو بەرپرسانەی بەشدارن لە پێشێڵکردنی مافەکانی مرۆڤ و ”دەبێ باجی کردەوەکانیان بدەن“.

بەپێی ئەو سزایەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، عەلی هیممەتی و مەسعود سەفدەری و خێزان و کەسوکارە نزیکەکانیان ناتوانن بچنە ئەمریکا.






باسنيوز
Top