لوبنان.. هاووڵاتییان دژی خراپیی دۆخی دارایی شەقامەکان بە سووتاندنی تایە دادەخەن
هاووڵاتییانی لوبنانی بە سووتاندنی تایە، شەقامەکانی وڵاتەکەیان دژی خراپیی بارودۆخی داراییان، دادەخەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 8-3-2021، هاووڵاتییانی لوبنان دەستیان بە هەڵمەتێک بەناوی ”دووشەممەی توڕەیی“ کرد.
لە چوارچێوەی هەڵمەتەکە، زۆرینەی ریگا سەرەکییەکانی وڵاتەکەیان بە سووتاندنی تایە و گرتنیان بە خۆڵ، داخست.
ئەو هەڵمەتەی لوبنانییەکان بەهۆی بەردەوام خراپتربوونی بژێویی هاووڵاتییان و گرانیی و نەبوونی کەلوپەلە خۆراکییەکانە لە وڵاتەکەیان.
هەڵمەتی دووشەممەی توڕەیی دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی هات، کە هاووڵاتییان لەسەر قوتووە شیرێک شەڕ دەکەن و چەندین بارهەڵگری پڕ لە برنج و شەکریش بەرەو سووریا دەنێردرا.
باسنیوز
