ناکۆکییەکانی ترەمپ و کۆشنێری زاوای پەرە دەسێنن

ناکۆکییەکانی ترەمپ و کۆشنێری زاوای پەرە دەسێنن
ناکۆکییەکانی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و هاوسەری کچەکەی، پەرە دەسێنن.

بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا (21-1-2017 تا 21-1-2021)، بۆ یەکەمجار دوای بەجێهێشتنی کورسیی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، بگەڕێتەوە نیویۆرک.

دۆناڵد ترەمپ لە یاریگایەکی گۆڵف لە شاری مەیامی لە ویلایەتی بوو و چەند خولەکێک بەر لە چوونی جارید کۆشنێر و ئیڤانکا ترەمپی هاوسەری، یاریگاکەی بەجێ هێشتووە.

دوای جێهێشتنی واشنتن لە 20-1-2021، دۆنالد ترەمپ رووی لە هەوارگەکەی لە ویلایەتی فلۆریدا کرد و بەهۆی چوونی جارید کۆشنێریش بۆ ئەوێ، ئەو هەوارگەی بەجێ هێشتووە و گەڕاوەتەوە نیویۆرک، کە زۆرینەی ژیانی لەوێ بەسەر بردووە.

میدیاکانی ئەمریکا باس لەوە دەکەن، کە ناکۆکییەکی گەورە لەنێوان ترەمپ و جارید کۆشنێر دروست بووە، بەهۆی سەرنەکەوتنەوەی ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا.

لە چوار ساڵی سەرۆکایەتیی ترەمپدا، جارید کۆشنێر گەورە راوێژکاری بوو لە کۆشکی سپی و ناکۆکییەکانیشی بەهۆی ئەوەیە، کە ترەمپ پێیوایە کۆشنێر بەرپرسە لە سەرنەکەوتنی لە هەڵبژاردنەکەدا.

لە رۆژی 3-11-2020 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوە چوو و تێیدا جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان سەرکەوت بەسەر دۆناڵد ترەمپ.












باسنيوز


Top