ئەمەریكا دۆخی نائاسایی لەدژی ئێران بۆ ساڵێكی دیكە درێژ كردەوە
ماڵپەری فەرمی كۆشكی سپی نامەیەكی جۆبایدن، سەرۆكی ئەمەریكای ئاشكراكردووە، كە تێیدا دۆخی نائاسایی وڵاتەكەی لەدژی ئێرانی بۆ ماوەی یەك ساڵی دیكە درێژ كردووەتەوە.
لە نامەكەدا ھاتووە، لەبەر ئەوەی ھەڵسوكەوت و سیاسەتی ئێران نا ئاسایین و ھەڕەشەن بۆ سەر بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانی ئەمەریكا، بۆیە ئەمەریكا دۆخی نائاسایی لەدژی ئێران بۆ ماوەی ساڵێكی دیكەش درێژ دەكاتەوە.
k24 -
