ئێران رەتیدەكاتەوە گفتوگۆ لەسەر رێككەوتنی ئەتۆمی بكات

ئێران رەتیدەكاتەوە گفتوگۆ لەسەر رێككەوتنی ئەتۆمی بكات
وەزیری دەرەوەی ئێران رەتیکردەوه گفتوگۆ لەسەر رێککەوتنی ئەتۆمی بکرێت.

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، رێککەوتنی ئەتۆمی جێگەی گفتوگۆ نییه.

زەریف له تویتێکدا گوتی: ئەگەر هەلومەرجی ئێستا وەک ساڵی 2015 نییه، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو ساڵەی رێککەوتنی ئەتۆمیی تێدا کراوه، کەواته دەبێت بگەڕێینەوه ساڵی 1945 و مافی ڤیتۆ هەڵوەشێتەوه، که زۆربەی جار لەلایەن ئەمریکاوە بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکاردێت.

زەریف داوایكرد، ئەم دۆخه هەڵپەسێردراوه کۆتایی پێبێت و بگەڕێنەوه سەر جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەتۆمی، که پێشتر هەموو لایەنەکان واژوویان لەسەر کردووه.

لەلایەکی دیکەوه نوێنەری ئەمریکا له ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی گوتی: به هیچ شێوەیەک رێگا نادەین ئێران دانوستان بۆ سازش بەکار بهێنێت.
k24 -
Top