كۆپتەرێكی توركیا كەوتە خوارەوە و نۆ سەرباز گیانیان لەدەست دا
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگریی توركیا، كۆپتەرەكە لە جۆری كۆگارە و سەر بە فەرماندەیی هێزی وشكانیی سوپای توركیایە، لە بینگۆڵەوە هەستاوە بەرەو شاری تەتوان بچێت لە باكووری كوردستان، دوای نیو كاتژمێر لە هەڵفڕینی، پەیوەندی لەگەڵ كۆپتەرەكەدا پچڕاوە.
وەزارەتی بەرگریی توركیا ئاماژەشی بەوە كردووە كە هەڵمەتی بەدواداگەڕانی پاشماوەكانی كۆپتەرەكە بەردەوامە، كە لە ئەنجامی ڕووداوی كەوتنە خوارەوەیدا نۆ سەرباز گیانیان لەدەست داوە و چواری تریش بریندار بوون، بەڵام باسی لە هۆكاری كەوتنە خوارەوەی نەكردووە.
باسنيوز
