یۆڤاڵ شتاینتز، وەزیری وزەی ئیسرائیل : هەر رێكکەوتنێکی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، دەبێت لە ریشەوە دەستکاری بکرێت
یۆڤاڵ شتاینتز، وەزیری وزەی ئیسرائیل لەمیانی کۆنگرەیەکدا لەگەڵ هەریەک لە وەزیری وزەی ئیمارات و میسردا داوای لە جۆبایدن، سەرۆکی ئەمریکا کرد "فشارێکی زۆر" بخاتە سەر ئێران تاوەکو هەڵسوکەوتەکانی بگۆڕێت و کۆتایی بە بەرنامە ناوەکییەکەی بهێنێت.
هەڵسوکەوت و بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لەوانەیە کاربکاتە سەر ئەمریکا و ئەوروپاش نەک تەنها ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵسوکەوت و بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لەوانەیە کاربکاتە سەر ئەمریکا و ئەوروپاش نەک تەنها ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرجەم وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر ئەوە هاوڕان کە دەبێت پێشوەخت رێگە لەم مەترسیە کوشندەیە بگیردرێت.
ئێران "سێبەرێکی گەورەی هەیە"، ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ کاریگەریی رەفتارەکانی ئێران لەسەر عێراق، لوبنان، سوریا و یەمەن
وەزیری وزەی ئیسرائیل باسی لەوەشکرد، ئێران "سێبەرێکی گەورەی هەیە"، ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ کاریگەریی رەفتارەکانی ئێران لەسەر عێراق، لوبنان، سوریا و یەمەن، ئەوان سەرجەم بەرپرسیارێتیەکانیان پێشێل دەکەن، رێکەوتنەکەی پێشو بە هیچ شێوەیەک بەس نیە و هەر رێکەوتنێکی ناوەکی نوێ لەنێوان ئێران وڵاتانی ڕۆژئاوادا دەبێت لە ڕیشەوە دەستکاری بکرێت.
خەندان
