ئەمڕۆ بەهای لیرەی توركی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی زیاتر دابەزی

ئەمڕۆ بەهای لیرەی توركی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی زیاتر دابەزی
ئەمڕۆ چوارشەممە بەهای لیرەی توركی لە بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی زیاتر دابەزی، بە جۆرێك 1.5%ی بەهای خۆی لەدەست دا.

ئەمڕۆ بەهای یەك دۆلاری ئەمریكی گەیشتە 7.4540 لیرەی توركی، لە كاتێكدا دوێنێ سێشەممە بەهای دۆلارێك 7.3425 لیرەی توركی بوو.

دابەزینی بەهای لیرەی توركی لە كاتێكدایە كە وەبەرهێنەرانی ئەم وڵاتە ڕەتی دەكەنەوە ئەو زانیارییانە هەڵبسەنگێنن كە لەبارەی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان لە توركیا بە ڕێژەی زیاتر لە 15% لە مانگی رابردوودا بڵاو بووەتەوە.











باسنيوز


Top